Zana Natık Kerem
12 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2018
مۆسکۆ ــ AA
جێگری یەکەمی سەرۆکوەزیرانی و وەزیری دارایی رووسیا، ئەنتۆن سیلوانۆڤ رایگەیاند کە، وڵاتەکەی مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە دۆلار کەم دەکاتەوە و زیاتر پشت بە دراوی دیکە دەبەستێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی "رووسیای یەک" ئەنتۆن سیلوانۆڤ رایگەیاند کە، ھۆکاری سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر رووسیا، ئەو ئاراستەیە کە رووسیا دەوێت مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دیکە بە دۆلار کەم بکاتەوە و ئاماژەی بەوەشدا کە دۆلار بووەتە دراوێکی مەترسیدار لە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان.
وەزیری دارایی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی وەبەرھێنان لە سەنەدەکانی گەنجینەی ئەمریکا، بۆ بازرگانی نەوت لە بری دۆلار پەنا بۆ دراوەکانی ناوخۆی دەبات.
ناوبراو وای لەقەڵەمداوە، ئەو سزایانەی کە واشنتۆن بەسەر رووسیادا سەپاندوویەتی بە خراپی بەسەر ئەمریکییەکان دەشکێتەوە.
دوێنێ شەممە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرای کردبوو کە دراوی ناوخۆی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی وەک چین، رووسیا، ئێران و ئۆکراینا بەکار دەھێنن.