Mohammed Baqi Hussein
26 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات: "ئێمە لە دژی بەرژەوەندی برایانی کورد نین لەوێ، بەڵام رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە کە بە بیانووی بانگەشەی یەکپارچەیی خاکەکە دەیەوێت رێڕەوێک دروست بکات. هەرچەندە ئێمە بە مانا پراکتیکییەکەی تێدەگەین کەوا بە مانای دابەشبوونی سووریا دێت وەک عێراق، هەربۆیەش تورکیا بەشێوەیەکی جددی دژی ئەو کارەیە و رێگە نادات".
دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌ت نومان كورتوڵموش بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
له بارەی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی مووسڵ و ره‌ققه كورتوڵموش گوتی: "هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ و ره‌ققە روون و ئاشكرایه. ئێمه پێمان وایه كه له هه‌ردوو شوێنه‌كه‌دا پێویسته هێزی سه‌ره‌كی هێزی ناوخۆیی ناوچه‌كه بێت. با هێزه ناوخۆییه‌كان هێزی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پێكبهێنن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌رپه‌رشتی هاوپه‌یمانێتی نێودهوڵەتی به‌ڕێوه‌بچێت. له‌ناو ئه‌مه‌شدا بۆ توركیا گرنگه هێزه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌هیچكام له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا به‌شداری نه‌كه‌ن".
کورتوڵموش لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتیشه‌وه دوا و گوتی: "ئێمە لە دژی بەرژەوەندی برایانی کورد نین لەوێ، بەڵام رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگە/پەیەدە کە بە بیانووی بانگەشەی یەکپارچەیی خاکەکە دەیەوێت رێڕەوێک دروست بکات. هەرچەندە ئێمە بە مانا پراکتیکییەکەی تێدەگەین کە بە مانای دابەشبوونی سووریا دێت وەک عێراق، هەربۆیەش تورکیا بەشێوەیەکی جددی دژی ئەو کارەیە و رێگە نادات".
هه‌روه‌ها ناوبراو باسی له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه له منبجه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات كرد و خۆشحاڵیی وڵاته‌كه‌ی له‌وباره‌وه ده‌ربڕی.
كورتوڵموش رايگه‌یاند كه بابه‌تی ئاستی توركیا لە ریزبه‌ندیی وڵاتان له‌ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسكراوه. لەو بارەیەوە گوتی: "یەکێک لەو بابەتانەی کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باسکرا دابەزاندنی تورکیا بوو لە ریزبەندی ئابووری وڵاتان لەلایەن دەزگای مودیز-ەوە، دەمەوێت بە روونی ئەوەتان پێ‌بڵێم کە ئەو هەڵسەنگاندنەی ئەو دەزگایە بۆ تورکیای کردووە، هەڵسەنگاندنێکی سیاسییە. ئەگەر تەماشای ناوەڕۆکەکەی بکەن بە روونی چەندین خاڵی سیاسی بەدیاردەکەوێت، بەڵام ئەوەی کە بەلای ئێمەوە جێی سەرنجە چۆن لە ماوەی دوو رۆژدا ئەو لێکدانەوەیەی شیکەرانی مودیز لە ٢١ی ئەیلوول ئەنجامیاندا ئەنجامەکەی بەو شێوەیە گۆڕا. سەرمان لەو بابەتە دەرناچێت".
گوتیشی: "ئێمه وه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ ئافه‌رین و ده‌ستخۆشیمان له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌باره‌ت به ئابووری توركیا وه‌رنه‌گرتووه، قیامه‌تیش هه‌ستێت داوا له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك ناكه‌ین نمره‌كانمان بۆ بگۆڕێت".
لە بارەی قۆناغی به‌ئه‌ندامبوون له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كورتوڵموش گوتی: "توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ندی نوێ له‌باره‌ی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییه‌كه‌دا بكاته‌وه و هیچ دوودڵییه‌كی له‌وباره‌یەوه نییه. به‌تایبه‌ت به‌نده‌كانی 23 و 24. ئه‌و به‌ندانه له‌باره‌ی ئازادی بیروڕا، ئازادی ده‌ربڕین و ئازادی مێدیایە و هیچ دۆخێك له‌ئارادا نییه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی توركیا له‌وباره‌یەوه".
لەبارەی هه‌نگاوەکان بۆ ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك ریفۆرم كورتوڵموش گوتی: "وه‌زاره‌تی داد پڕۆژه‌یاسایه‌كی به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له هه‌ندێك برگەکانی یاسای سزادان، پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه. وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار ئه‌م هه‌فته‌یه بۆچوونی خۆیان له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه ئاماده‌ده‌كه‌ن. هه‌فته‌ی ئاینده‌ش ئه‌و بابه‌ته له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماده ده‌كرێت بۆ پەسەند کردن".
ناوبراو رایگه‌یاند كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌تی باری نائاسایی تێدا نه‌بووه.و لە درێژەدا گوتی: "پێویسته هه‌مووان بزانن جگه له هه‌واڵدانی بێ واژوو، هه‌واڵدانی بێ بنه‌ماش تاوانێكی گه‌وره‌یه. واتا پێویسته هه‌مووان بزانن ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شوێنی خۆیه‌وه كه كۆنه رقێكی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌یه، بێت و بڵێت با به نامه‌یه‌ك داوا لەسەر فڵانه كه‌س تۆمار بكه‌م، ئه‌مه بێ وه‌ڵام نابێت و سزای خۆی هه‌یه".
کورتوڵموش گوتیشی: "بەبێ ئەوەی هیچ زیادەیەک بخەمە سەر گوتەکان، بەڵام ئەو تاوانەی کە فەتۆ ئەنجامی داوە لە مێژووی خاكی رومللی و ئانادۆڵو تاوانی لەوشێوەیە گەورە ئەنجام نەدراوە. هەرکەسێکیش پاڵپشتی لەو بکات بەهەمان شێوە تێوەگلاوە لەو تاوانە گەورەیە، پێویستی نەدەکرد فڕۆکە بفڕینن و پەرلەمان بۆردومان بکەن، ئەو کارە کەسێک کردوویەتی بەڵام ئەو کەسە بە هەزاران بە دەیان هەزار کەسی لە پشتە و هەمووشمان ئەوە باش دەزانین. هەر بۆیەش ئەوە تاوانێکی گەورەیە و نابێت چاوپۆشی لێبکرێت. لە یەکەم رۆژەوە ئەمە دەڵێین، بە دادپەروەرانە دەجوڵێینەوە هەقی دڵۆپە خوێنی هیچ کەسێک بە فیڕۆ ناچێت و هیچ کەسێکیش ناهەقی بەرامبەر ناکرێت و بەم هەستیارییەش لێکۆلینەوەکان درێژەیان دەبێت".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، نومان کورتوڵموش له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌موده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تیشه‌وه دوا و گوتی: "لیژنەیەک لەلایەن سەرۆکایەتی وەزیرانەوە پێکهێنراوە. پێوەرە دیارییکراوەکان دیارن کەوا ٥ بۆ ٦ پێوەرە و تیایدا دەستنیشان دەکرێت کەوا بەپشت بەستن بەو پێوەرانە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە یاخود نا، جیالەمەش ناوەڕۆکی دۆسییەکان بە وردی دەخوێندرێتەوە واتە هیچ شتێک نامێنێت کەوا جێگای نیگەرانی بێت، ئەگەر بێت و ناهەقییەکیش هەبێت بە دڵنیاییەوە د‌رکی پێ دەکرێت و کاری پێویستی بۆ دەکرێت".