Hemın Othman Mohammed
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2016
درێژترین و قووڵترین تونێڵی هێڵی ئاسنینی جیهان (گۆتگارد بەیس) له سویسڕا كرایه‌وه كه 57 كم درێژه و دوو هه‌زار و 300 م قووڵه. تونێله‌كه به ژێر چیاكانی ئاڵپ-دا تێده‌په‌ڕێت و مه‌ودای نێوان باكوور و باشووری ئه‌ورووپا كورت ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی كۆنفیدراسیۆنی سویسڕا یۆهان شنایده‌ر- ئامان و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیران به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی تونێله‌كه‌دا كرد، كه له نزیك كانتۆنی یوری له ده‌روازه‌ی باكووری تونێله‌كه له ریناخت ده‌ستی پێكرد.
هه‌روه‌ها له نزیك كانتۆنی تیكینۆ له ده‌رچه‌ی باشووری تونێله‌كه رێوڕه‌سمێك سازده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا ئۆلاند و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا ماتیۆ رێنزی یاوه‌ری شنایده‌ر ئامان ده‌كه‌ن.
تونێله‌كه كه له ساڵی 1999 ده‌ست به دروستكردنی كراوه، بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی بۆ خه‌رج كراوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساڵی 2020 پڕۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و پێشبینیش ده‌كرێت بڕی 20.8 ملیار یۆرۆی تێبچێت.
كاری دروستكردنی تونێله‌كه كه ماوه‌ی 17 ساڵی خایاند، زیاتر له دوو هه‌زار و 500 كرێكار كاریان تێدا كردووه. له كاتی دروستكردنیشیدا 28.2 ملیۆن تۆن تاشه‌به‌رد ده‌رهێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای Heitkamp Swiss یۆهانس دۆته‌ر كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی گرووپی Rönesans، ئاماژه‌ی به‌وه كرد تونێله‌كه كه 57 كم درێژه و له دوو هێڵی هاوته‌ریبی یه‌ك ئاڕاسته پێك هاتووه، له‌گه‌ڵ ده‌رچوونه راست و چه‌په‌كان، تونێله‌كانی گه‌یاندن و شهفتهكاندا درێژییه‌كه‌ی تێكڕا ده‌گاته 152 كم. دۆته‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تونێله‌كه له توانایدا هه‌یه رۆژانه 65 گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نه‌فه‌رهه‌ڵگر و 240 شه‌مه‌نده‌فه‌ری بارهه‌ڵگری تێدا ئه‌نجام بدرێت و گوتی: "له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه تا ئیستا به دووهێنده‌ی گه‌ڕان به ده‌وری جیهاندا تاقیکردنەوە له‌ناو تونێله‌كه‌دا كراوه".
به‌هۆی ئه‌و تونێله‌وه كه مه‌ودای نێوان باكوور و باشووری ئه‌ورووپا كه‌م ده‌بێته‌وه، ماوه‌ی نێوان شاری زوڕیخی سویسڕا و میلانۆی ئیتالیا بۆ دوو سه‌عات و 40 خولهك کەم دەبێتەوە.
تونێلی (گۆتگارد بەیس) كه درێژییه‌كه‌ی 57 كم، نازناوی درێژترین تونێلی جیهانی له تونێلی (سەیکان)ی ژاپۆنی سه‌ند كه درێژییه‌كه‌ی 54 كم.