Firdevs Yüksel
13 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٥ دۆلار و ٢١ سهنت و رۆژەکەی بە ٨٤ دۆلار و ٦٧ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٠ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٢٧ دابهزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٨٢ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٨٢ دۆلار و ٤١ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٨١ سەنت بۆ ٨٥ دۆلار و ٣٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨٤ دۆلار و ٢٧ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ٧٣ سەنت بمێنێتەوە.