Sangar Hamad Azeez
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت نزیک ٤٧ دۆلارە.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو ئەمریکا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کەوا بەهای دۆلار لە جیهان بەرز دەکاتەوە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئۆپیک تا ٤٦،٨ دۆلار دابەزی و دواتر گەیشتەوە بە ٤٧،٠٩ دۆلار.
لەم هەفتەیەش بە هەمان شێوە نرخی بەرمێلێک نەوتی خاوی برێنت لە نێوان ٤٦،٦ بۆ ٤٧،٤ دۆلار یاری دەکات و ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٤٦،٩ دۆلار بوو.