کوپەرتینۆ
رێوڕەسمی ناساندن لە بنکەی سەرەکی کۆمپانیای ئەپڵ لە شاری کوپەرتینۆ لە ولایەتی کالیفۆڕنیا بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئەپڵ تیمۆسی کۆک و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی باڵا لە رێوڕەسمەکەدا ئامادەبوون.
لە رێوڕەسمەکەدا شانبەشانی ناساندنی iPhone ٥S و iPhone ٥C، سیستەمی بەکارھێنانی iOS ٧، تایبەتمەندی پەنجەمۆر و خێرایی و کامێراکەی دەرکەوتە پێش. لە پاڵ ئەمەشدا گۆڕانکارییەکی زۆر بەدی کرا لە سیاسەتی نوێی نرخی کۆمپانیای ئەپڵ و رەنگی ئامێرەکانیدا.
ئەپڵ کە ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی قۆناغێکی نوێ لە کەرتی مۆبایلی زیرەکدا، بەخستنە بازاڕی iPhone ٥C بە نرخێکی ھەرزانتر کڕیارە کەم درامەتەکان دەکاتە ئامانج.
iPhone ٥C کە لە رووی تایبەتمەندییەوە لە iPhone ٥ نزیکە، بە سێ رەنگی زیوی و خۆڵەمێشی و زێڕی دەخرێنە بازاڕەوە.
رەنگی رەش کە وەک رەنگێکی کلاسیکی ئەپڵ دادەنرێت، یەکێک نابێت لە رەنگەکانی iPhone ٥ . نرخی فرۆشتنی iPhone ٥C لە ئەمریکا بەمەرجی گرێبەستی دووساڵ بۆ ١٦ گیگابایت تەنھا ٩٩$ و ٣٢ گیگابایت ١٩٩$. رووی دەرەوەی لە مادەی پۆلی کاربۆنات دروست کراوە، خاوەن شاشەیەکی ٤ ئینج و کامێرایەکی ٨ مێگاپیکسڵە.
لەو iPhone ٥C کە سیستەمە نوێکەی iOS ٧ ی ئەپڵ کاردەکەن، تەکنەلۆژیای پەنجەمۆر کە "Touch ID" پێ دەگوترێ، بوونی نابێت.
iphone ٥s کە بەڕەنگەکانی زیوی و خۆڵەمێشی و زێڕی بەرھەمێنراوە ، لە رووی شێوەوە لە دیزاینی iphone ٥ دەچێت. تەلەفۆنەکە و تایبەتمەندییە تەکنەلۆژییەکانی لە مۆدیلەکانی پێشوو جیای دەکاتەوە. iPhone ٥C دوو ئەوەندەی iPhone ٥ و ٤٠ ئەوەندەی iPhone خێراترە. iPhone ٥ لە چرکەیەکدا دەتوانێ ١٠ وێنە بگرێ.
iPhone ٥S و iPhone ٥C ، لە٢٠ی ئەیلول بەشێوەیەکی فەرمی دەکەونە بازاڕەکانی جیھانەوە.