Haydar Karaalp
29 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2023
بەغدا - AA
وەزیری بازرگانی تورکیا، عومەر بۆڵات، لە بەغدای پایتەختی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی وڵاتەکە، محەمەد تەمیم کۆبووەوە.
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا کە دوێنێ ئێوارە گەیشتە شارەکە، بۆڵات لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق تەمیم کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ بۆڵات چاوی بکەوێت بە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری گواستنەوە، ڕەزاق محیبس و وەزیری بنیاتنان و نیشتەجێبوون، بەنگین رێکانی.