Ramal Mahmood
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
بڕیاره لووتکەی جی20 رۆژانی 4 و 5ی ئەیلوول لە چین سازبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمی جی20، بە بەشداریی سەرکردە و بهرپرسانی باڵای 20 وڵاتی گەشەسەندوو لهرووی ئابووریییهوه، کە ئەندامی جی20ن، 11ههمین کۆبوونەوەی ئاسایی کە لەم خولەدا چین سەرۆکایەتی دەکات، لە شاری هانگژۆو ئهنجامدهدرێت.
له لووتکەکهدا چاو دهخشێنرێتهوه به کارهکانی ئامانجی گهشهسهندندا که به چ شێوازێک کارهکان بههێز بکرێن، هاوسهنگ بن، درێژهیان پێبدرێت و گشتگیربن. هەروەها تاوتوێی ئهو هۆکارانه دهکرێت که کاریگهرییان ههیه لهسهر بەهێزکردنی بازرگانیی نێودەوڵەتیی، ئاشتی جیهانیی، گەشەسەندنی ئابووریی دهکرێت که بریتیین له رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و قهیرانی پەنابەران.
له لووتکە جی20ی ئهمجارهدا چاوهڕواندهکرێت ئەم بهرپرسه باڵایانه بهشدارییبکهن:
"سەرۆکی ئەرژەنتین مۆریکۆ ماکری، سەرۆکی فەڕەنسا فرانسوا ئۆڵاند، سەرۆکی ئیندۆنێزیا جۆکۆ ویدیدۆ، سەرۆکی کۆریای باشوور پارک جون های، سەرۆکی مەکسیک ئینریکۆ پینا نیتۆ، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ئەفریقای باشوور جازۆپ زوما، سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ماڵکۆڵم تێرنبول، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستین ترودیۆ، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ، سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ماتیۆ رێنزی، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا تیرازا مای، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا دۆناڵد توسک، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا یان کلاود یانکهر، جێنشینی دووەمی عەرەبستانی سعوودیە و وەزیری بەرگریی موحەممەد بن سەلمان، سەرۆکی چاد ئیدریس دەبی، سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح سیسی، سەرکۆماری کازاخستان نورسوڵتان نازارباێڤ، سەرۆکی لاوس بۆونهانگ ڤۆراتیشز، سەرۆکی سەنیگال ماکی ساڵ، سەرۆکی سینگاپوره لی هسین لونج، سەرۆکوەزیرانی ئسپانیا ماریانۆ راجۆی، سەرۆکوەزیرانی تایلەند پرایوت چان ئۆچا، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مون، سەرۆکی گرووپی بانکەکانی جیهان جیم یۆنگ کیم، سەرۆکی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی کریستینا لاگارد، سکرتێری گشتیی تۆڕی بازرگانیی جیهانی رۆبەرتۆ ئازەڤەدۆ، سکرتێری گشتیی تۆڕی کاروباری نێودەوڵەتیی گوی رایدەر، سەرۆکی دەستەی سەقامگیری ئابووریی مارک کارنی و سکرتێری گشتیی تۆڕی هەماهەنگیی و گەشەپێدانی ئابووری ئەنگێل گوریا".