Ahmet Furkan Mercan
08 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2022
تۆکیۆ - AA
حکوومەتی ژاپۆن، پلانی وایە بەچەند قۆناغێک هەناردەکردنی خەڵووز لە رووسیاوە کەم بکاتەوە.
وەزیری بارزگانی ئابووری و پیشەسازی ژاپۆن، هاگویدا کۆیچی ئاشکرای کرد بەهۆی بەردەوامیدانی بە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا پلان بۆ ئەوە دادەنێن سزا ئابوورییەکانی سەر رووسیا توندتر بکەن.
وەزیرەکەی ژاپۆن ئەوەیشی خستەڕوو لەم چوارچوەیەدا حکوومەتی وڵاتەکەی بڕیاری داوە بە چەند قۆناغێک رێژەی هاوردەکردنی خەڵووز لە رووسیاوە کەم بکاتەوە و گوتی: "رێژەی پشتبەستنمان بە تەواوی سەرچاوەکانی وزەی رووسیا کەم دەکەینەوە".
وەزیری بارزگانی ئابووری و پیشەسازی ژاپۆن، هاگویدا کۆیچی ئاشکراشی کرد کە بڕایارەکە بە هەماهەنگی وڵاتانی G7 دراوە و گوتیشی: "پلانمان وایە بە چەند هەنگاوێک هەناردەکردنی خەڵووزی رووسیا بە تەواوی بوەستێنین".
هاگویدا کۆیچی هەروەها سەرنجی بۆ ئەو راکێشا کە "ئاستی پێویستی وڵاتانی G7 بەهەناردەی وزە لەیەکتر جیاوازە" و ژاپۆن هەوڵ دەدات لە ئایاندەدا زیاتر پشت بە سەرچاوەی وزەی جێگرەوە ببسەتێت.