سەلاحەدین
بەپێی ئەو زانیارییانە کە سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای پاڵاوگەی بێجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکردووە، بەرهبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای شەڕ و پێکدادانێکی سەخت و چڕ لە نێوان چەکدارانی داعش و ھێزەکانی ئاسایشپارێز لە نزیک پاڵاوگهی بێجی، له ئاكامدا چهكدارانی داعش توانیان پاڵاوگهكه كۆنترۆڵ بكهن.
پاڵاوگەی نهوتی قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەلاحەدین لە باکووری عێراق بە گەورەترین پاڵاوگەی نەوت لە عێراق دادەنرێ.
سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لەگەڵ کۆنترۆڵکردنی پاڵاوتگەکە، فرۆکە جەنگییەکانی سوپا دەستیان بە بۆردومانی چواردەورەی پاڵاوتگەکە کرد کە لە چەکدارانی داعشی لێیە و لە ئاکامی بۆردومانەکە ھەندێ عەمباری تایبەت بە ھەڵگرتنی نەوت و سووتەمەنی گڕیان گرت.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، ھێشتا ئەو ناوچەیە ئارام نییە و شەڕ تیایدا بەردەوامە.
لە رۆژی دووشەممەی رابردوهوە کاری بهرههمهێنانی سوتهمهنی لە پاڵاوگەی بێجی وەستاوە کە ئەمەش گورزێکی بەھێزی گەورەیە بۆ ئابووری عێراق.
رۆژانە پاڵاوگەی نەوتی باکووری سەر بە قەزای بێجی ١٥٠ ھەزار بەرمیلی سوتهمهنی بەرھەم دەھێنێ.