Dilara Zengin
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2020
واشنتۆن - AA
کۆمپانیای کۆکاکۆلای ئەمریکی دوو هەزار و ٢٠٠ کارمەندی لە کار لادەبات کە هەزارا و ٢٠٠یان ئەمریکین.
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لەپێناو خێراتر کردنی کارەکانی کۆمپانیاکە چەند گۆڕانکارییەکی نوێ ئەنجامدەدرێن، لەو چوارچێوەیەدا دوو هەزار و ٢٠٠ کارمەند لە کار لادەبرێن کە هەزار و ٢٠٠یان ئەمریکین.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نییە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنە ئەمریکییەکان بڵاوکراونەتەوە، کۆکاکۆلا لە کۆتایی ساڵی رابردوودا ٨٦ هەزار و ٢٠٠ کارمەندی هەبووە بەڵام بەڕێژەی سەدا ١٢ رێژەی کارکردنی کەمی کردوە.