Kerem Kocalar,123
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2019
ئورفا – AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیدا كه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی هه‌وڵی دروستكردنی رێره‌وی تیرۆر له سنووره‌كانی باشووری توركیا و هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه له باكووری سووریا ده‌ستی پێكردووه، دوكه‌ڵ له سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆریستان له رهسولاین به‌رزده‌بێته‌وه كه كراونه‌ته ئامانجی تۆپبارانه‌كانی توركیا.
له سێیه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه له لایه‌ن سوپای توركیا له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانی سووریا دژبە رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و داعش ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆر له رهسولاین و ده‌وروبه‌ری به‌شێوه‌ی ناوبڕ تۆپباران ده‌كرێن و له شوێن به شوێنی ناوچه‌كه‌ش دووكه‌ڵ به‌رزده‌بێته‌وه.
ده‌نگی پێكدادانه‌كانی ناو شارۆچكه‌كه له جه‌یلانپنار ده‌بیسترێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ره‌وانه‌كردنی تانك بۆ سه‌ر سنوور به‌رده‌وامه.