Abdullah Shukur
10 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گفتوگۆی لەگەڵ ھاوتا ئەمریکییەکەی، جۆن کیری کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی دیپلۆماتی وەرگیراون، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر پێکھێنانی ژینگەیەکی ئارام لە سووریا و ناردنی ھاوکاری مرۆیی و ھاوکات خۆشحاڵی لەبارەی رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و رووسیا بەتایبەتی جێبەجێکردنی ئەو رێکەوتنەی پێش جەژنی قوربان دەربڕیووە.
لە لایەکی دیکەش جۆن کیری سوپای چاوشئۆغڵوی کردووە بەھۆی پشتیوانی تورکیا لەم قۆناغە و ھاوکات باسی لە دواین پێشھاتەکانی سووریاشی کردووە.