Ahmet Dursun
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمپانیای ATRی به‌رهه‌مهێنه‌ری فڕۆكه‌ی فه‌ڕه‌نسی و ئیتاڵی كه دوای رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گرێبه‌ستی فرۆشتنی 20 فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كرد و رایگه‌یاند کە، سبه‌ی یەکشەممە، پێنجی دیكه له فڕۆكه‌كان راده‌ستی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی ئێرانیش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند کە، سبه‌ی ATR پێنج فڕۆكه‌ی دیكه راده‌ستی هێڵی ئاسمانیی ئێران"İran Air" ده‌كات.
دوای واژوكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌نێوان حكوومه‌تی تاران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، ئێران گرێبه‌ستی كڕینی 20 فڕۆكه‌ی جۆری 72-600 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ATR واژوكرد و تا ئه‌مڕۆ هه‌شت له‌و فڕۆكانه‌ی راده‌ستكراوه.
دوای ئه‌وه‌ی 8ی ئایار سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه راگه‌یاند و، ماوه‌ی 90 رۆژی دانا بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ستیڤن منوچین رایگه‌یاند کە، گرێبه‌سته‌كانی بۆینگ و ئه‌یربه‌س بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر به ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
له‌دوای جێبه‌جیكردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له كانوونی دووه‌می 2016ه‌وه، حكوومه‌تی ئه‌مریكا رێگه‌ی دا فڕۆكه به ئێران بفرۆشرێت كه له ساڵی 1979وه له‌ژێر گه‌مارۆدایه. له‌وچوارچێوه‌یه‌دا كۆمپانیاكانی بۆینگی ئه‌مریكی و ئهیربهسی هاوبه‌شی ئه‌ورووپایی، به‌بڕی 40 ملیار دۆلار گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگریان له‌گه‌ڵ ئێران واژوكرد.