Rewa Mahmut Hasan
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2016
مووش
هاووڵاتییانی هەردوو گوندی یوکاریسزما و چیچەکلی لە پارێزگای مووش بەهۆی نەبوونی تۆڕی مۆبایلەوە، ناچارن بچنە سەر گردەکانی ناوچەکە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی.
ئەو دوو گوندە کە تەنیا ٣٥ کیلۆمتر لە ناوەندی پارێزگاکەوە دوورن، ناچارن بۆ جەژنە پیرۆزە لەگەڵ کەسوکاریان بچنە سەر گردەکانی دەورووبەری گوندەکە تاکو تۆڕی مۆبایلەکانیان کار بکات و پەیوەندیان پێوەبکەن.
موختاری گوندی چیچەکلی، سادەتین ساغن گوتی: "لە گوندەکەمان تۆڕی جی ئێس ئێم بوونی نییە بۆیە تۆڕی مۆبایل کار ناکات تەنیا لەهەندێک ناوچەدا نەبێت، ئەوەیش بۆتە زەحمەت بۆ دانیشتوانی گوندەکە".
ناوبراو گوتیشی: "خەڵکی گوندەکە ناچارن بچنە سەر گردەکان تاکو پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانیان بەباشی ئەنجام بدەن".