Abdullah Shukur
03 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
بەدلیس - AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی موتکی سەر بە پارێزگای بەدلیس، لە چوار حەشارگە دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆری کەلوپەلی پێویست و خۆراک.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە پارێزگای بەدلیس بڵاوکراوتەوە، ئۆپەراسیۆنێک بە بەشداری تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچکەی موتکی و ھێزەکانی گوندپارێزی ناوچەکە، بەمەبەستی لەناوبردنی کۆگا و حەشارگەکانی پەکەکە ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار حەشارگەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دۆزراوەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوتەڕوو کە دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەلوپەلی پێویست و خۆراک.
راشگەیەنرا کە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئاسوودەیی ناوچەکە، ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.