Abdullah Shukur
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رۆژی سێشەممەی داھاتوو سەردانی تورکیا دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەرگیراون، سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، رۆژی سێشەممەی داھاتوو سەردانی شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەکات و، لەم سەردانەشی چاوەڕێ دەکرێت تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان بکات.
چاوەڕێی ئەوەش دەکرێت كه، عەبادی لە دوای ئەنقەرە سەردانی شاری تارانی پایتەختی ئێران بکات.