Abdullah Shukur
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2017
سیواس - AA
ئەمینداری گشتی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان، عەلی قەرەداغی رایگەیاند "ھەموومان ھیوایەکمان ھەیە. زۆر خۆشحاڵین، ئینشائەڵڵا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەھێنین، چونکە ئەم ئوممەتە لە خەو ھەڵسا".
زانکۆی کۆماری سیواس و ئەنجوومەنی زانکۆکانی جیھانی و یەکێتی زانایانی موسڵمانانی جیھان، وۆرکشۆپێکیان لە ژێر ناونیشانی "وۆرکشۆپی دیدی جیھانی بۆ قودس" ئەنجام دا.
لە وۆرکشۆپەکە کە لە زانکۆی سیواس بەڕێوەچوو، سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی جیھان، دکتۆر عەلی قەرەداغی وتارێکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانەکەی بۆ تورکیا.
قەرەداغی گوتی: "ھەموومان ھیوایەکمان ھەیە. زۆر خۆشحاڵین و ئینشائەڵڵا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەھێنین، چونکە ئەم ئوممەتە لە خەو ھەڵسا. ئینشائەڵڵا بە ئەنجامێک دەگەین. قودس بەشێکە لە ئایینی ئێمە. مزگەوتی ئەقسا بەشێکی گرنگی ئایینەکەمانە".
پارێزگای سیواس، داود گول و سەرۆکی ئەنجوومەنی زانکۆکانی نێودەوڵەتی، ئۆرھان حیکمەت و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان بەشدارییان لەو وۆرکشۆپەکەدا کرد.