Sangar Hamad Azeez
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2017
بەرلین -AA
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە نەتەوە یەکگرتووەکان فلیپۆ گراندی و بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ویلیام لەیسی سوینگ ، راوێکاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێرکڵ باسی لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور کرد.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە گوتی لە ئەگەری روودانی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور ئایا ئەڵمانیا لایەنگری کام لا دەکات مێرکڵ گوتی: " لەو باوەڕەیە دام کە هیچ کێشەیەک بە رێگەی سەربازی چارەسەر ناکرێت. لەو باوەڕەیەشدا نیم ئەو کیشەیە بگاتە پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازیی. لەگەڵ هەوڵەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانین بەسەر ئەو کێشەیەش زاڵبین".
هاوکات مێرکڵ جەختی کردەوە لەوەی کە ئەڵمانیا لە بابەتی کۆریای باکوور بەردەوام دەبێت لە رێککەوتنەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەمریکا ، کۆریای باشوور ، یابان و چین.