hajar rashid
04 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2016
هەولێر
جێگرى ليواى 9ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له باشوورى داقووق عه‌قيد ڕوكن تاريق جاف به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "ڕۆژانه به ده‌يان ماڵى عه‌ره‌ب له ژێر ده‌سه‌ڵاتى تيرۆريستانى داعشه‌وه خۆيان ده‌گه‌يه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانمان و پێمان ده‌ڵێن ئێستا هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌ين بۆيه داوا له ئيداره‌ى كه‌ركووك و حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ين ڕێوشوينى توندتر بگرنه‌به‌ر بۆ دابينكردنى جێگه و شوێن بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى به‌به‌رده‌وامى هه‌ڵدێن له ده‌ستى داعش هه‌ر چه‌ند حكوومه‌تى عێراق هيچيان بۆ ناكات و شوێنيان بۆ دابين ناكات".
ئه‌و گوتىیشی: "ئه‌و خێزانانه‌ى له سنوورى داعشه‌وه دێن له بارودۆخێكى خراپ‌دا ده‌ژين و پێويسته هاوكاريان بكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سێ به‌شى ئه‌و منداڵانه‌ى هاتوونه‌ته سنووره‌كانى پێشمه‌رگه تووشى به‌دخۆراكى بوونه بۆيه ئێمه پشكنينى سه‌ره‌تاييان بۆ ده‌كه‌ين له ڕێگه‌ى ئه‌و پزيشكه خۆبه‌خشه بيانيیانه و پزيشكى خۆمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بزانين نهخۆشيیهكانيان له چ ئاستێك و چ پێويست هه‌يه بۆيان بكرێت پاش ئه‌وه‌ى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كان ده‌كه‌ين ڕه‌وانه‌ى ميحوهريان ده‌كه‌ين له‌وێ ڕێگه و شوێنى ياسايی هه‌يه و هه‌ركه‌سێك داواكراو بێت له‌وێ ده‌زانرێت ئهوانەشى هيچيان له سه‌ر نه‌بێت ڕه‌وانه‌ى شوێنى خۆيان ده‌كرێن به‌تايبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌ڵكى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددين و شوێنه ئازاد كراوه‌كانى ديكه‌ن ئه‌وانه‌ى ديكه‌ش ڕه‌وانه‌ى كه‌مپه‌كان ده‌كرێن".
ئه‌و فه‌رمانده‌يه ئاشكرايكرد کە "ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌مڕۆ خۆيان گه‌ياندووه‌ته سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ژماره‌يان 41 كه‌س بوونه و له 4 خانه‌واده پێكهاتوون له ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر".
يه‌كێك له ئاواره‌كان كه له گوندى زيباتهوه هه‌ڵهاتبوو به‌ناوى محه‌مه‌د عه‌بدولڕحمان به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "ئێمه كه گه‌يشتينه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌وپه‌ڕى مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانهيان له‌گه‌ڵ كردين و خواردن و خواردنه‌وه‌يان پێداین".
يه‌كێكى ديكه له ئاواره هه‌ڵهاتووه‌كان كه له جهويجهوه هاتبوو له نه‌ته‌وه‌ى توركمانه به ناوى ستار به‌هجه‌ت به ئاژانسى ئانادۆڵوى ڕاگه‌ياند: "ماوه‌ى سێ ڕۆژه به پياده بهڕێكهوتووم له شارۆچكه‌ى حهويجهوه بۆگوندى سه‌فاره و دواتر بۆ سنووره‌كانى پێشمه‌رگه له باشوورى كه‌ركووك به‌ناو ئاودا هاتووين كه قووڵی ئاوەکە نزيك سه‌رمان ده‌بووەوە به‌ڵام ئێمه هه‌ر هاتين و خۆمان ده‌رباز كرد له ده‌ستى داعشه‌كان کە له‌و سنووره مامه‌ڵه‌ى مرۆڤانهيان نيیه له‌گه‌ڵ هيچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت نه‌يانده‌هێشت كه‌س ڕيش بتاشێ".
گوتى: "گه‌يشتينه نزيك پێشمه‌رگه بانگيان كردين و ئێمه‌يش نزيك بووينهوه و دواتر ئه‌وان ئێمه‌يان گواسته‌وه بۆ ئێره من خۆم توركمانم و خه‌ڵكى گوندى يهنگيجهم ئێستا هاتوومه‌ته‌وه".