Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''ئامانجه‌کانی تورکیا بۆ ساڵی 2023 ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتنێکی نوێخوازانه ده‌کرێت بنیات بنرێت. پێموایه تورکیا که له‌هه‌موو بواره‌کاندا گۆڕانکاریی و خاڵی وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی تۆمارکردووه، له بواری داهێنانیشدا هه‌مان ئه‌دا نیشانده‌دات. له‌وباره‌یه‌شه‌وه سه‌ره‌ڕای بینینی به‌ره‌وپێشچوونی ئومێدبه‌خش، به‌ڵام ئه‌وه روونه که هێشتا رێگایه‌کی دوورمان ماوه بیبڕین. ئه‌گه‌ر داهێنان نه‌بێته به‌شێک له‌ژیانمان، ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنین، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی کاره‌که بۆ که‌سانی دیکه جێده‌هێڵین و لهحهمباڵیی رزگارمان نابێت''.
سه‌رکۆماری تورکیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''جارێکی دیکه ئه‌وه تێده‌گه‌ین و ده‌بینین که به‌رله‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێت، ناوچه‌که و شارستانێتییه‌که‌مان ناتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن. ئه‌و لێپرسراوێتیی و باره‌ی له‌سه‌ر شانمانه قورسه، به‌ڵام چه‌ند قورسه ئه‌وه‌نده‌ش شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه. ئه‌و کۆمپانیایانهمان که له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و نوێگه‌ریی کارده‌که‌ن، دامه‌زراوه‌کان و هه‌موو یه‌که ئیدارییه‌کانی وڵات، پێویسته ئامانجه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و بنەمایە دابنێن و هه‌نگاو بنێن''.