24 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سۆیڵو رایگەیاند "ھیوادارین قوربانییەکان زۆر نەبن. دەمەوێت بڵێم لە ئێستادا لە ئەلعەزیز دوو کەس و لە ماڵاتیا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سۆیڵو گوتی: "بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە بوومەلەرزەکەی ئەلعەزیزدا کە بە گوڕی ٦،٥ پلە روویدا، دوو کەس برینداربوون.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا ١٠ باڵەخانە لە ئەلعەزیز زیانیان بەرکەوتووە.
سولەیمان سۆیڵو گوتیشی: "زیانمان ھەیە لە پۆتورگەی ماڵاتیا ژمارەیەک باڵەخانە رووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە. زانیاریی ئەوە ھەیە کە لە گوندەکانیشدا زیان کەوتووەتەوە".