Abdullah Shukur
24 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری گواستنەوە، دەریاوانی و گەیاندنی تورکیا، بینالی یڵدرم: "سەرەڕای ئەنجامدانی کردەوە و ھەبوونی بەڵگەنامە کە دەیسەڵمێنێت پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئێمە لە ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر پەیەدە تێناگەین".
یڵدرم بووە میوانی بەشی ئیدیتەری ئاژانسی ئانادۆڵو تیایدا وەڵامی پرسیارەکانی رۆژەڤی دایەوە.
یڵدرم لەبارەی پرسیاری ھاوکاری ئەمریکا و رووسیا بۆ پەیەدە و جیاوازی بۆچوونی تورکیا لەمبارەیەوە رایگەیاند کە پەکەکە لە جیھان وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسراوە و ھاوکات بۆچوونی ئەمریکاش لەسەر پەیەدە تورکیای دڵگران کردووە.
بینالی یڵدرم گوتیشی: "سەرەڕای ئەنجامدانی کردەوە و ھەبوونی بەڵگەنامە کە دەیسەڵمێنێت پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئێمە لە ھەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر پەیەدە تێناگەین، ھاوکات پێداگری ئەمریکا بە پێچەوانەی ئەم راستییە، زیان بە ھاوپەیمانێتی ئێمە و ئەمریکا لە ناتۆ دەگەیێنێت، لەو باوەڕەدا نیم کە ئەمە زۆر بخایێنێت. چونکە لە تەقینەوەکەی شاری ئەنقەرە ئەوەمان بینی کە چۆن پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە تێکەڵی یەکبوون ".
یڵدرم لەبارەی سیاسەتی ئەمریکا و رووسیا لە ناوچەکەدا گوتی: "ئەمریکا و رووسیا لەبارەی ھەندێک بابەتی ناوچەکە رێککەوتوون. باشە ئەگەر ئەوان رێککەوتنیان ئەنجام دەدا بۆ چاوپۆشیان لە کوژرانی ٤٥٠ ھەزار خەڵکی بێ تاوان کرد. ھاوکات ملیۆنەھا کەسیش ئاوارەبوون. بۆ ئەمەش تورکیا جوانترین نموونەی پیشان داوە کە میوانداری نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەر دەکات".