Sidar Can Eren,Rewa Mahmood Hasan
29 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
دێرسم - AA
لەگەڵ گەرمبوونی کەشوهەوای ناوچەکانی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا، کۆچەرییەکان بەرەو دەشتاییەکانی دێرسم بەڕێکەوتن و بە هەلومەرجێکی سەختدا تێپەر دەبن.

لە شارۆچکەی ئۆڤاجک کە زیاتر ئاژەڵداری تیادا ئەنجام دەدرێت، هەموو ساڵێک لە شار و شارۆچکەکانی دەورووبەرەوە نزیکەی ٥٠ خێزانی کۆچەر بە ٢٣ هەزار سەرئاژەڵەوە روودەکەنە ناوچەکە.
کۆچەرییەکان لە شارۆچکەکانی چەمیشگەزەک، مازگرت، پولومور و هۆزات سەربە دێرسم و شارۆچکەی سیڤەرەک سەربە ئورفاوە بەرەو دەشتاییەکانی ئۆڤاجک بەڕێدەکەون، بەهەلومەرجێکی سەختدا دەگەن بە ناوچەکە و ژیانی ئاژەڵداری خۆیان بەردەوامی پێ دەدەن.

لە وەرزی بەهاردا کۆچەرییەکان دەچنە شاخەکانی مونزور و مەرجان، بۆ لەوەراندنی ئاژەڵەکانیان، تاکو بتوانن لەکاتی باران و کەشوهەوای ساردا خۆراک بدەن بە ئاژەڵەکان.
ئاژەڵدارە کۆچەریەکان شەوان ئێشک دەگرن تاکو سەرئاژەڵیکانیان لە هێرشی گورگ و چەقەڵ و ئاژەڵە کێویەکان بپارێزن و بۆ ئەو مەبەستە سەگی هاوشار رادەگرن بۆ پاسەوانی.
کۆچەریەکان لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا دادەبەزنەوە بۆ ماڵەکانیان و وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە لە گوندەکانیان بەسەر دەبەن.

ئیبراهیم کۆسە کە کۆچەرێکی ٥٥ ساڵەیە، لەلێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژە بەوە دەکات کە نزیکەی ٤٠ ساڵە سەرقاڵی ئاژەڵداریە.
ئەو دەڵێت ژیانی دەشتەکی زۆر سەختەو ناچارن بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان ئەو کۆچە بکەن بەردەوام. هاوکات باس لەو سودە ئابووریەی ئاژەڵداری دەکات کە تورکیا لەرێی ئاژەڵداریەوە دەستی دەخات.