Abdullah Shukur
24 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
سوودان - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پەسندکردنی بڕیاری قودس لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "پشتیوانی ١٢٨ وڵات لە بڕیارەکەی قودس (ئەو بڕیارەی کە رەخنە لە بڕیارەکەی ترەمپ دەگرێت) و دژایەتی ئەمریکا و نۆ وڵاتی دیکە بۆ ئەم پرسە، ئەوەی دەرخستووە کە ھەر چەندە بەھێز بیت، ھەمیشە راستی و رەوایی بەھێزترە و سەرکەوتوو بووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی سەردانەکەی بۆ سوودان و لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی سوودان، عومەر حەسەن بەشیر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش بۆ هەردوو سەرۆک ئەنجام درا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە ھەموو بوارەکان بە پێداگیرییەوە بەردەوامە. ئیتر رووی راستی ئەم پێکھاتە ناپاکە ئاشکرا بووە. سوودان و وڵاتانی دیکەش، رێوشوێنی پێویستیان لە دژی فەتۆ گرتووەتەبەر. لەم باوەڕەدام کە رەگی ئەو رێکخراوە لە گشت ئەفریقا ھەڵدەکێشرێت".
لەبارەی پەسندکردنی بڕیاری قودس لەلایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆماری تورکیا گوتی: "پشتیوانی ١٢٨ وڵات لە بڕیارەکەی قودس (ئەو بڕیارەی کە رەخنە لە بڕیارەکەی ترەمپ دەگرێت) و دژایەتی ئەمریکا و هەشت وڵاتی دیکە بۆ ئەم پرسە، ئەوەی دەرخستووە کە ھەر چەندە بەھێز بیت، ھەمیشە راستی و رەوایی بەھێزترە و سەرکەوتوو بووە".