Ömer Yıldız
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2020
ئادانا – AA
چوار تیرۆریستیی سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له میانی ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی کردەی تیرۆریستی له شاری ئادانا ده‌ستگیركران.
له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاریی كۆماریی ئادانا، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی هێزی تایبه‌ت به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌ڵمه‌تێكیان به به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی حه‌وت تیرۆریستیی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئه‌نجامدا.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا چوار تیرۆریست ده‌ستگیركران و به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئادانا كران.
له میانی پشكنینی ناونیشانهكانیشیاندا، ده‌ست به‌سه‌ر ژمارەیەک ده‌مانچه و ئامێری دیجیتاڵیدا گیرا.
هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی سێ تیرۆریستەكهی دیكه به‌رده‌وامیان هەیە.