Ramal Mahmood
01 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، محەمەد گۆرمەز لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئیستانبوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئەم کۆمەڵکوژییە نامرۆڤایەتیە ئەگەر لە شوێنی ئاهەنگ و سەرگەرمی ئەنجام بدرێت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەوەی لە بازاڕ یان پەرستگا ئەنجام بدرێت".
گۆرمەز لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هێرشە چەکدارییە خوێنڕێژانە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ساڵی نوێدا بۆسەر هاووڵاتییانی بێدیفاع لە قوڵایی دڵەوە هاووڵاتییانی بریندار کرد ئەمە هێرشێکی وەحشیگەری، ترسناک، تاوان و کۆمەڵکوژییە.
گۆرمەز ئاماژەی بەوە دا ئەم کۆمەڵکوژییە نامرۆڤایەتیە ئەگەر لە شوێنی ئاهەنگ و سەرگەرمی ئەنجام بدرێت هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەوەی لە بازاڕ یان پەرستگا ئەنجام بدرێت. تیشکیشی خستە سەر ئەوەی ئامانجی تیرۆریستیان شوێنەکان نییە بەڵکو مرۆڤ، وڵات و گەل و تەواوی مرۆڤایەتییە.
هەروەها لە پەیامەکەی گۆرمەزدا هاتووە "تیرۆر کێ ئەنجامی بدات و لە کوێ ئەنجامی بدات جیاوازی نییە، هەرگیز قبووڵ ناکرێت. تاکە جیاوای ئەم هێرشە لە هێرشەکانی دیکە نانەوەی فیتنە و ئاژاوە و دابەشکردنی کۆمەڵ و هەوڵدانە بۆ سەنگەرلەیەکگرتنی گەل. ئەمڕۆ رۆژی یەکگرتنی گەل و دەست لە دەستنانی یەکە. ویژدانی هیچ موسوڵمانێک هەرگیز ئەمە قبووڵ ناکات و بە توندی ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە دەکات. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ گشت قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین".