Murat Paksoy,Başak Akbulut Yazar,Murat Kaya,Muhammet Ali Kemal
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ- AA
بڕیاردەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوشتنی بێ دادگاییکردن و هەڕەمەکی، ئاگنس کاڵامارد کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانی کوشتنی جەمال خاشقجی-دا لە تورکیایە، سەردانی دادگای ئیستانبوڵی كرد.
ئاگنس کاڵامارد و شاندی یاوەری لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانی کوژرانی رۆژنامەوانی سعوودیی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی و نووسەر، جەمال خاشقجی کە رۆژی دووی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بە مەبەستی ئەنجامدامی ژمارەیەک کاروباری هاوسەرگریی سەردانی کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە ئیستانبوڵ کرد و هەمان رۆژ کوژرا لە تورکیان.
کاڵامارد و شاندی یاوەری گەیشتنە دادگای ئیستانبوڵ لە ناوچەی چاغڵایان و لە دەروازی پرۆتۆکۆڵەوە چوونە ژوورەوە و چوونە ئەو نهۆمەی ئۆفیسی داواکاری گشتیی کۆماریی، عیرفان فیدان-ی لێیە.
شاندەکە لە لایەن فیدان-ەوە پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستیپێکرد.
بڕیاردەری تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوشتنی بێ دادگاییکردن و هەڕەمەکی، ئاگنس کاڵامارد تا رۆژی دووی شوبات لە تورکیا دەبێت.