سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توركیا بۆ نێو لیستی ١٠ گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان، خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو چوونه ترۆپك له خولی پێشكه‌وتنی گه‌ردوونیدا".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له‌میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توركیا بۆ نێو لیستی ١٠ گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان، خه‌بات ده‌كه‌ین له‌پێناو چوونه ترۆپك له خولی پێشكه‌وتنی گه‌ردوونیدا".
گوتیشی: "ئه‌و به‌ڵێنه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه كارمه‌نده‌كانمان نه‌بن به ژێر گرانیی بژێوییه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرای كرد، جێگره‌وه‌یه‌كی نوێی دارایی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتییانه‌یان ده‌كه‌ن كه له‌كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ده‌ستكه‌وتیان، نیگه‌رانییان له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی هه‌یه.
راشیگه‌یاند: "بۆ له‌مه‌وا هیچ هاووڵاتییه‌كمان پێویستی به‌وه نابێت پاره‌ی بانكی له لیره‌وه بكاته دراوی بیانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 'دراوی بیانی به‌رزتر ده‌بێته‌وه' ".
سه‌باره‌ت به گرفتی دانانی نرخ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی هه‌نارده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌و ههناردهكارانهمان كه به‌هۆی گۆڕان له نرخی دراوی بیانییدا، تووشی گرفت له‌دانانی نرخدا ده‌بنه‌وه، له‌رێی بانگی ناوه‌ندییه‌وه، نرخی داهاتووی دراویان ده‌درێتێ".
پاشان ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی رۆڵی حكوومه‌ت له پشتیوانیی كردنی سیستمی خانه‌نشینی دوا و رایگه‌یاند: "بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ره‌واجی سیستمی خانه‌نشینی تاك، رێژه‌ی پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌دا پێنج به‌رزده‌كه‌ینه‌وه و ده‌یكه‌ینه له‌سه‌دا ٣٠".
ئەردۆغان: "ئیتر ئەم وڵاتە نابێتە بەھەشتی ئەوانەی کە پارەکانیان لە رێگەی رێژەی سوودی بەرز دووھێندە دەکەن، ئیتر ئەم وڵاتە نابێتە بەھەشتی ھاووردە کردن".
سه‌ركۆماری توركیا هاوكات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه، لەگەڵ ھێنانەخوارەوەی رێژەی سوود، لە چەند مانگێکی داھاتوودا دەبینین کە چۆن رێژەی ھەڵاوسان دەست بە دابەزین دەکات.
ئاشكرایشی كرد، ئامڕازێكی نوێ ده‌خه‌نه به‌ركار كه ده‌سته‌به‌ری گه‌یشتن به مانه‌وه‌ی ئه‌و داهاته له لیره‌ی توركیدا ده‌دات كه ئه‌گه‌ری هه‌یه دراوی بیانی بیهێنێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: "له‌ژێر سهرینهكاندا پێنج هه‌زار تۆن ئاڵتوون به بڕی ٢٨٠ ملیار دۆلار هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه بخه‌ینه خزمه‌ت ئابوورییه‌وه په‌ره به ئامڕازی نوێ ده‌درێت".
سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنی دوو جۆر باجی دیاریی كرا‌و له‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی كه‌مترین مووچه‌ی مانگانه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: " ده‌مانه‌وێت فه‌رمانبه‌رانیش بهێنینه نێو ئه‌م چوارچێوه‌یه‌وه و به كرده‌یی مووچه‌كانیان به‌رز بكه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی سیستمی ئابووریی له توركیا وا و گوتی: "توركیا نه نیازی هه‌یه و نه پێویستی به‌وه‌یه بچووكترین هه‌نگاو بۆ دواوه له‌باره‌ی ئابووریی بازاڕی ئازاد و سیستمی بۆرسه بهاوێژێت".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "لێرەوە رایدەگەیەنم، رێگە بە نانی ھیچ ھەنگاوێک نادەین کە ببێتە ھۆی راگرتنی وەبەرھێنان، کەمکردنەوەی دامەزراندن، دابەزینی بەرھەمھێنان و رێگرێکردن لە ھەناردەکردن. بانگھێشتی ئەنجامدانی وەبەرھێنان و بەرھەمھێنان بۆ ھەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پارەیان ھەیە".
سه‌ركۆماری توركیا باوه‌ڕی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی كه ئیتر وڵاته‌كه‌ی نابێته وڵاتێك ئابووریی و سیاسه‌تی خۆی له‌رێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، IMFه‌وه بكاته بارمته‌ی ده‌ره‌كی.
گوتیشی: "هه‌ركه‌س له‌رێگه‌ی یارییكردن به نرخی دراو، نرخی به‌رز و فشاری سوود، بیه‌وێت له‌رێگه‌ی مۆدێلی ئابووریی به‌سه‌رچووه‌وه وڵاته‌كه‌مان به‌لاڕێدا به‌رێت، هه‌ڵه ده‌كات".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت له ئابوورییدا باز بدات، ئه‌وا ئێستا كاتی ته‌واوه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونه".
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌یشی كه داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن له توركیا ئه‌ردۆغان رووی له كۆمه‌ڵه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازیی توركیا، TÜSİAD كرد و پێی گوتن: "بێ شه‌رم و وه‌ڕسبوون، له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال (سەرۆکی گشتیی جەهەپە) كۆده‌بنه‌وه و باسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن. ئه‌وه خه‌ونه، وڕێنه مه‌كه‌ن. چاوه‌ڕێی حوزه‌یرانی ٢٠٢٣ ده‌بن"