Nurettin Coşkun
11 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2018
ساكاریا - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له شەشـهمین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی ساكاریای پارته‌كه‌یدا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "خەباتی ئێمە لەپێناو بەڵێنێک نییە، بەڵکو خەباتێکە لەپێناو داهاتوودا. شه‌ڕی ئێمه شەڕی به‌رژه‌وه‌ندی نییه، شه‌ڕی ماف و دادپه‌روه‌رییه. ئەمە ئامانجی هەموو ئەوانەیە کە لەنێو ئاک پارتیدان و، ئامانجی هەموو ئەو هاوڕێیانە كه له‌ژێر ئه‌م چه‌تره پیرۆزه‌دا خزمه‌ت ده‌كەن. بیرتان نه‌چێت ئامانجی ئێمه كۆتایی دیار نییە، ئامانجی ئێمه وتەی خودایە".
گوتیشی: "ئێمه چاومان له خاك و سه‌روه‌ری هیچ وڵاتێک نییه. هیچ كاتێك به دوژمنایه‌تی له دراوسێكانمان و وڵاتانی دیكه نزیكنهبووینهتهوه و نابینه‌وه. نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا زیانی به‌ركه‌وێت".
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا خاوه‌نی هێز و توانایه‌كه كه ده‌توانێت سیناریۆكان تێكبدات و، گوتی: "وه‌ك چۆن توركیا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له چاناككاله، له جه‌نگی مه‌یدانی ساكاریادا سیناریۆكانی دژی له په‌ڕۆی شڕ ئاڵاند، ئه‌مڕۆش خاوه‌نی هێز و توانایه‌كه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه بكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه توركیا هه‌میشه بووه‌تە وڵاتێك كه دراوسێكان و برایانی لێی دڵنیابن و پشتی پێببه‌ستن و، گوتی: "وه‌ك چۆن له پاراستنی مافی هاووڵاتیانماندا سازشمان نه‌كردووه، له په‌ره‌پێدانی هاریكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌شدا به‌و شێوە ههستیارانهیە مامه‌ڵه‌مان كردووه. له قۆناغی داهاتووشدا به‌هه‌مان شێوه كار ده‌كه‌ین. به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی خۆمان و ناوچه‌كه".
پێش كۆنگره‌كه ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتیانه كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م هیچ هێزێكدا سه‌ریان نه‌وی نه‌كردووه و، گوتی: "ئێمه داگیركه‌ر نیین، ئێمه ته‌نها راوەدووی ئه‌و تیرۆریستانه دەنێن كه هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ئێمە بەدوایان دەکەوین، ئێستاش ئەو تیرۆریستانە له عه‌فرین دەردەکەین".