17 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئیدلب رایگه‌یاند: ''به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر روونه كه رژێم پابه‌ندى ئه‌و هه‌نگاوه نه‌بووه كه له‌باره‌ی ئاگربه‌ست ناومانه''.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی، سهركۆمار ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری میدیاكارانی دایه‌وه له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانه‌وه.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر ئیدلب رایگه‌یاند ''به‌ڵگه‌یه‌كی زۆر روونه كه رژێم پابه‌ندى ئه‌و هه‌نگاوه نه‌بووه كه له‌باره‌ی ئاگربه‌ست ناومانه''.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه بێوه‌ڵام نابن به‌رامبه‌ر خوێنی ئه‌و سێ كه‌سه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانیی ئاشتی شه‌هید كراون.
له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستیش له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا و هێزه‌كانی جه‌نه‌ڕاڵی كوده‌تاچی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌م پیاوه جێی متمانه نییه. (هێزه‌كانی ئه‌و) دوێنێ به‌رده‌وام بوون له بۆردومانكردنی ته‌رابلوس".
سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له پێداگیری خۆیان كرده‌وه له سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ، گوتی: " نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ بابه‌تی ئه‌و كه‌سه (سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو) نییه. له ناوه‌ڕۆكی نامه(كه‌ی ئیمامئۆغڵودا) شتگه‌لی جیاوازتری تیایدایه له‌وه‌ی ئێوه‌ی باستان كردووه. پێویست ناكات من له باره‌ی ئه‌و شتانه‌وه بدوێم. (بانگه‌شه‌ی ئه‌ندامانی جه‌هه‌په له‌باره‌ی كڕینی زه‌وی له نۆكه‌ندی ئیستانبوڵ) ئه‌وه زۆر په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی هه‌بێت بیكڕێت، ده‌یكڕێت''.
ناوبراو له‌باره‌ی داواكراوی راكردووی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، عادل ئۆكسۆز'یشه‌وه گوتی: ''هه‌ر كات قۆڵبه‌ست كرا له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ده‌هێنرێته‌وه و كاری پێویستی له‌باره‌وه ده‌كه‌ین''.