Ramal Abdullah Mahmood
21 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2018
ماردین – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی سه‌نته‌ری گه‌نجانی ماردینی كرد لە ناو ته‌لاری شاره‌وانی ماردین.
دوای به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ئاك پارتی له ماردین ئه‌ردۆغان له "به‌رنامه‌ی رادیۆیی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن" له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و دواتر سه‌ردانی سه‌نته‌ری گه‌نجانی كرد، گه‌نجانی سه‌نته‌ره‌كه بە نووسینی"مام ته‌یب چاوه‌ڕێین بێی و چایه‌كمان له‌گه‌ڵ بخۆیه‌وه" لەسەر لافیتەیەک پێشوازییان لە ئەردۆغان کرد.
له كاتی چوونی ئه‌ردۆغانیشدا گه‌نجانی ماردین به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازیان له ناوبراو كرد.
سه‌ركۆماری توركیا له سه‌نته‌ره‌كه یاری تێنسی كرد و ماوه‌یه‌ك قسه‌ی له‌گه‌ڵ دوو گه‌نج كرد كه شه‌تڕه‌نجیان ده‌كرد.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.