Ali Bayaslan
07 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2021
ئیستانبوڵ– AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ جارێكی دیكه به‌رده‌وامی بده‌ینه‌وه به‌و یهكڕییه مێژوویییه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی میسر هه‌مانه".
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی له ناوچه‌ی ئوسكودار له ئیستانبوڵ، سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان بۆ میدیاكاران دوا.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سه‌باره‌ت به بەربانگکردنەوە لەگەڵ نوێنەرانی کۆمەڵەی کەمایەتی گوتی: "هەلی گوێگرتنم هەبوو لە خۆیان کە ئایا هیچ کێشەیەک هەیە یان نا''.
ئەردۆغان له‌باره‌ی پێکوتەی ناوخۆیی توركیا گوتی: "ئێمە ئەوانە تەنیا لە وڵاتەکەماندا بەکارناھێنین، گوتوومانە لە ھەرشوێنێکی جیھان داخوازی لەسەر بێت ئاماددەین لەگەڵ ھەموویاندا بەشی بکەین''.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مافی خاوه‌ندارێتیی هزریی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا رایگه‌یاند "زانست ماڵی هاوبه‌شی ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه و له زانست‌دا حه‌ساده‌ت نییه. لە بابەتێکدا کە پەیوەستە بە تەندروستیی مرۆڤایەتی ئەوە هەڵوێستێکی هەڵەیە بگوترێت ' ئێمە ئەوەمان بەرهەمهێناوە و نایدەین بە کەس'.''
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان له‌باره‌ی کارەکانی دەستووری نوێیشهوه گوتی: "پشتیوان بەخوا دەمانەوێت دەستوورێکی نوێ دابنێین کە سەرجەمى گەل پەسەندی بکات''.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ جارێكی دیكه به‌رده‌وامی بده‌نه‌وه به‌و یهكڕییه مێژوویییه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی میسردا هه‌یانه.