Rewa Mahmood Hasan
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
ئافیۆنکاراھیسار - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێمە وەک جەھەپە بۆ ٣-٤ دەنگی زیاتر ناچین نۆکەریی بۆ قۆڵبڕ و ساختەچییەکەی پەنسیلڤانیا و تۆڕەکانی تیرۆر لە قەندیل بکەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە مەیدانی ئانتپارک لە مەراسیمێکی کردنەوەی بەکۆمەڵدا گوتاری پێشکەش بە ھاووڵاتیانی شاری ئافیۆنکاراھیسار کرد.
سەرەتا ئەردۆغان رایگەیاند "ئێمە، بۆ بەدەستھێنانی سێ چوار دەنگی زیاتر، وەکو جەھەپە نۆکەریی بۆ قۆڵبڕو ساختەچیەکەی پەنسیلڤانیا و تۆڕی تیرۆر لە قەندیل ناکەین".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان خوازیارن لە ھەڵبژاردنی ٣١ی ئازاردا وەک ئاکپارتی و ھاوپەیمانی جومھور، بەسەرکەوتنێک مێژوو بنووسنەوە کە دوژمن بھەژێنێت و گوتی،'' دەمانەوێت متمانە بەدۆست بەرجەستە بکەن بۆ داھاتووی نەوەکانمان، بۆ خۆشگوزەرانی گەلەکەمان، بۆ مانەوەی تورکیا".
ئەردۆغان وەک تانەیەک بۆ بەرەی ھاوپەیمانی جەھەپە و پارتی ئیی گوتی: "ئەو پارتانەی لە ھەلومەرجی ئاساییدا لە شەقامیش رێیان ناکەوێتە یەکتر، لەپشتی دەرگا داخراوەکان دەکەوتنە مامەڵەیەکی 'بێنە گوڵم و بدە گوڵ'ەوە".
لەبەرامبەر ھاوپەیمانی ژێربەژێری ھەدەپەو جەھەپەدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لەکۆنگرەکانی ھەدەپەدا تەنانەت مارشی نەتەوەییمان ناخوێنرێت. بای کەمال تۆ چۆن قۆڵ دەکەیت بەقۆڵی کەسێکدا کە مارشی نەتەوەییمان ناخوێنێت؟ ئیی پارتی تۆ چۆن قۆڵ دەکەیت بەقۆڵیاندا؟ پارتی سەعادەت تۆ چۆن قۆڵ دەکەیت بەقۆڵیاندا؟ ئەوانە لە کۆنگرەکەیاندا ئەو ئاڵا جوانەی من ھەڵناکەن".
لەبارەی دەسەڵاتدارانی ئێستای جەھەپەشەوە ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ جەھەپە لەژێر داگیرکاریی عەقڵیەتێکدایە، کە پشت بەوانە دەبەستێت کە بە پەکەکە ھەڕەشە لە گەلەکەمان دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان راشیگەیاند ''ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران، جارێکی دیکە ئەندازیاریەکی گەورەی سیاسی بەرامبەر وڵاتمان ئەنجام دەدرێت. جەھەپەو پەنسیلڤانیا، ئەوەی ناوی پارتی ئیی-ە لەگەڵ درێژکراوەی سیاسی رێکخراوی جوداخوازی لەژێر چەتری' ھاوپەیمانی زیللەت' دا پێکەوە کۆدەکرێنەوە".