Zeynep Rakipoğlu,Ramal Abdullah Mahmood
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازی كرد له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نشتیمانی لیبیا، فائیز موسته‌فا ئه‌لسه‌راج.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند کە، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه له ئیستانبوڵ پێشوازی كردووه له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نشتیمانی لیبیا، فائیز موسته‌فا ئه‌لسه‌راج.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و لیبیا و دوا پێشهاته‌كانی لیبیا و ناوچه‌كه‌یان كردووه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی خۆی بۆ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی نشتیمانی لیبیا كرده‌وه له پێناو هێنانه‌دی ئاشتی، سه‌قامگیری و ئارامی له‌و وڵاته‌دا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دانی پێدانراوه و، داوای له هێزه‌كانی خه‌لیفه حەفتەر كرد هێرشه‌كانیان رابگرن.