AA
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "له قۆناغی رابردوودا، له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه (تیرۆر) كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كردنه‌وه‌ی ساڵی چواره‌می یاسادانان لە ٢٧هه‌مین خولی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ناسه‌قامگیرییه به‌رده‌وامه‌كانی عێراق له جه‌نگی كه‌نداوه‌وه تا ئێستا، زۆرترین زیانی به توركیا گه‌یاندووه.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد رێكخراوی تیرۆریستیی جودایی‌خواز چه‌ندین ساڵ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیای له‌ناو عێراق وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌كارهێناوه و كرده‌وه‌ی خوێناویی ئه‌نجامداوه.
راشیگه‌یاند: " له چوارچێوه‌ی ستراتیجمان بۆ وشككردنی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه، لانه‌كانی رێکخراوەکە (پەکەکە) له‌سه‌ر سنووری عێراق، یه‌ك یه‌ك له‌ناوده‌به‌ین. تا ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م چاڵانه‌ی ئاژاوه (تیرۆر) كه حكوومه‌تی هه‌رێمی باكووری عێراقیشی بێزاركردووه، به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌به‌ین، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن. گه‌وره‌ترین هیوامان ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی به‌غدا، به له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی خوشك و برا توركمانهكانیشمان، هه‌رچی زووه یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاك ده‌سته‌به‌ربكات".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد قه‌یرانی سووریا كه ماوه‌ی نزیكه‌ی ١٠ ساڵه به‌رده‌وامه، تراژیدیترین، پڕ ئازارترین و خوێناویترینی ئه‌و جوگرافیایه‌یه كه تێیدایه و ئه‌و پرسه‌ش به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه زۆر له نزیكه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر توركیا هه‌یه.
ئەردۆغان، ئاماژەى بەوە كرد كە توركيا خاوەن ٩١١ كيلۆمەتر سنوورە لەگەڵ سووريا و گوتى: "ئەو خەڵكەى كە لە هەردوو ديوى سنوور دەژین، خاوەنى مێژوويەكى هاوبەشى هەزار ساڵەن. ئەم مێژووەى كە رەگى داكووتيوە لەگەڵ خۆي‌دا پەيوەندييەكى فراوان و قوڵى مرۆڤى، رۆشنبيرى، كۆمەڵايەتى و تەنانەت ئابووريشى هەيە. لە ماوەى ٤٠ ساڵى بەرەنگاربوونەوەى توركيا لە دژى تيرۆردا، سووريا هەموو كات پێگەيەكى هەستيارى هەبووە. سەرەڕاى ئەوەش ئەوەى ماوەى ١٠ ساڵى ئەو وڵاتەى نائارام كردووە، كاريگەرترين رێكخراوە تيرۆريستييەكانی داعش و پەكەكە/يەپەگە بووە. ئێمە لە شارەكانمان ميواندارى نزيكەى چوار مليۆن كەس دەكەين كە لە شەڕ و ستەمكارييەكانى سووريا هەڵاتوون. بە هەمان شێوە هەر ئێمەين پێداويستى بۆ نزيكەى چوار مليۆن ستەملێكراو لە ناو خاكى سووريا دابين دەكەين. ئەگەر وڵاتێك لە جيهاندا مافى ئەوەى هەبێت بە هەموو ئاراستەكانەوە دەستى لە سووريادا هەبێت، ئەوە توركيايە. هەر كەسێك بڵێت 'توركيا چى کاری هەيە لە سووريا'، يان مێژوو و ناوچەكە نازانێت يان شتى ديكە لە مێشكى لێكدەداتەوە".