Hatice Şenses Kurukız,Elif Küçük,Sefa Mutlu
07 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2021
دۆحه-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: "وەک تورکیا گرنگییەکی زۆر بە سەقامگیری قەتەر و تەواوی ناوچەی کەنداو دەدەین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سه‌ردانی بۆ فه‌رمانده‌یی هێزی هاوبه‌شی یه‌كگرتووی قه‌ته‌ری-توركی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "وەک تورکیا گرنگییەکی زۆر بە سەقامگیری قەتەر و تەواوی ناوچەی کەنداو دەدەین".
هه‌روه‌ها گوتی: "هەوڵدەدەین هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو لەسەر بنەمای رێز و بەرژەوەندی هاوبەش بەرەوپێش ببەین. گەلانی کەنداو هەر رەچەڵەک و مەزهەبێکیان هەبێت، هەموویان برای راستەقینەی ئێمەن".
سه‌باره‌ت به پشتیوانییه‌كانی قه‌ته‌ر له وڵاته‌كه‌یشی سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "هەرکاتێک هێرش کرابێتە سەر ئابووری تورکیا، قەتەر هەمیشە پشتیوانیی کردووین و ئەو متمانەیەی نیشانداوە کە بە وڵاتەکەمان هەیەتی".
گوتیشی: "ئێمەش پشتیوانی پێویست لەو برا قەتەرییانەمان دەکەین کە سوودیان بە وەبەرهێنان، هێزی کار، بەرهەمهێنان و هەناردەی تورکیا، گەیاندووە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه جیاوازی ناکەن لە نێوان ئاسایش و سەقامگیری قەتەر و توركیادا.