Ramazan Kaya,Bestami Bodruk
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
- چه‌كدارانی په‌كه‌كه بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كرده سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ئەلازیغ.
- لە هێرشەکەدا سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 146 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون کە هاووڵاتی سڤیلیان له‌نێودایه.
پارێزگاری ئەلازیغ، مورات زۆرڵوئۆغڵو:
-"به‌پێی دوواین زانیاری كه پێم گه‌یشتووه به‌داخه‌وه سێ شه‌هیدمان هه‌یه. برینی 14 كه‌س له برینداره‌كان سه‌خته.
-برینداره‌كانی دیكه برینه‌كانیان سووكتره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه".
چه‌كدارانی په‌كه‌كه بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كرده سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ئەلازیغ. لەو هێرشەکەدا سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 146 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون کە هاووڵاتی سڤیلیان له‌نێودایه. دوا به‌دوای هێرشه‌كه برینداره‌كان كه ژمارەیەکیان برینەکانیان سه‌خته، به‌و ئۆتۆمبیلانەی فریاکەوتن کە ره‌وانه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه كرابوون، گوازرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه. هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، بیناكانی ده‌ورووبه‌ری و ئۆتۆمبێله‌كانی ناو پاركی بیناكه زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
به‌هۆی به‌هێزیی ته‌قینه‌وه‌كه چاڵێكی گه‌وره له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه دروست بووه.
لەدوای تهقینهوهكهوە، پارێزگاری ئەلازیغ، مورات زۆرڵوئۆغڵو، سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرد لێكۆڵینه‌وه‌کان ده‌ستیان پێكرد.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، زۆرڵوئۆغڵو رایگه‌یاند "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشە ناپاكانهدا تێكڕا 146 كه‌س له ئه‌ندامانی ئاسایش و هاووڵاتیانی سڤیل گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانمان. به‌پێی دوواین زانیاری كه پێم گه‌یشتووه به‌داخه‌وه سێ شه‌هیدمان هه‌یه. برینی 14 كه‌س له برینداره‌كان سه‌خته. برینداره‌كانی دیكه برینه‌كانیان سووكتره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان نییه".