Adem Demir,Hemın Othman Mohammed,Abdullah Shukur
18 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌نجوومه‌نی نوێی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ (İBB)، رۆژی دووشه‌ممه 22ی نیسان، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا 180 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جمهوور و 132 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی میلله‌ت به‌شداری ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه كه له بیناكه‌ی ساراجهانه ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئیمامئۆغڵو له میانی یه‌كه‌م ده‌ستپێكی كاره‌كانیدا له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا له‌باره‌ی كاتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاند: "واده‌بینرێت رۆژی دووشه‌ممه بێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمان به‌وه ده‌كات. ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ئه‌و رۆژه ده‌كه‌ین".
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له كاتێكدا ئاماده‌كارییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندامانه دیاریكراون كه ده‌چنه ئه‌نجوومه‌نی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه.
بەم پێیەش ئاک‌پارتی خاوەنی زۆربەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵە کە لە ٣١٢ ئەندام پێکدێت. بەپێی ئەو لیستەیەی لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەنجوومەنەکە ئامادە کراوە، ھاوپەیمانی جمھوور بە ١٨٠ کورسی و ھاوپەیمانی میللەتیش بە ١٣٢ ئەندام نوێنەرایەتی دەکەن. ھاوکات دابەشکردنی پارتەکان بەسەر ئەنجوومەنی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ بەم شێوەیە دەبێت: ئاک‌پارتی ١٧٦ ئەندام، مەھەپە ٤، جەھەپە ١٢٨ و ئییی پارتی بە ٤ ئەندام.
لە ئاک‌پارتی ٢٤ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەکان و ١٥٢ ئەندامی ئەنجوومەن، ھاوکات لە جەھەپە لە پاڵ سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ، ئیکرەم ئیمامئۆغڵو، خاوەنی ١٤ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەیە. لەلایەکی دیکەش یەک سەرۆکی شارەوانی و سێ ئەندامی ئەنجوومەن نوێنەرایەتی مەھەپە دەکەن. چوار ئەندامی ئەنجوومەنەکە نوێنەرایەتی ئییی پارتی دەکەن.