Tanju Özkaya,Cemil Murat Budak
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆ، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 50 ئه‌فسه‌ری جه‌ندرمه و سێ ئیمامی فه‌تۆ ده‌ركرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 50 ئه‌فسه‌ری جه‌ندرمه و سێ ئیمامی فه‌تۆ ده‌ركراوه كه ده‌ركه‌وتووه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی فرۆشگا و سەر شەقامەکان له په‌یوه‌ندیدابوون.
راگه‌یه‌نراوه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وامن له هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان.