Ayşe Yıldız
02 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "ئه‌و ئۆپەراسیۆنەی ئێمه ئه‌نجاممانداوه ته‌نیا له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه بۆ سه‌ر توركیا، به‌ڵكو ئۆپه‌راسیۆنێكه خۆشگوزه‌رانی و ئاشتیی بۆ توركیا فه‌راهه‌م ده‌كات و، سنووری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌پارێزیت".
له گوتارێكیدا كه له پێشانگای بازرگانی ماناڤگات پێشكه‌شیكرد، چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه له كاتێكدا له هه‌موو جیهاندا كێشه‌ی ئابووریی هه‌یه رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی توركیا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاندووه، له كاتێكدا له ئه‌ورووپا وڵاتان، بانك و كۆمپانیا كه‌وتنه كێشه‌وه، ئابووریی توركیا به هه‌ڵنانی هه‌نگاوی دڵنیایی گه‌شه‌ی كرد.
چاوش‌ئۆغڵو ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه ئامانجیان ده‌ستنیشانكردووه كه هیچ شتێك وه‌ك پێشتری نه‌بێت، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه توركیا له سایه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی گه‌شه‌ی كردووه و، ئه‌و گهشهكردنهیش له‌خۆوه نه‌بووه.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا بووه‌ته ولاتێكی سه‌رنجراكێش و، گوتی: "سه‌ركه‌وتن هیچ له‌خۆوه نییه، دریژه‌پێدانی سه‌ركه‌وتنیش هیچ له‌خۆوه نییه. له‌به‌رئه‌وه پێویسته زۆر به‌هێزتر بین. له‌لایه‌ك كار بۆ ماناڤگات و ئه‌نتاڵیا ده‌كه‌ین و، خزمه‌تی ده‌كه‌ین، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كار بۆ هه‌موو توركیا ده‌كه‌ین و، وڵاته‌كه‌مان گه‌وره ده‌بێت. یه‌ك به یه‌كی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه رێمان تێده‌په‌ڕێنین، کۆت و بەندەکانیش ده‌شكێنین. ئه‌و به‌ربه‌ستانه دێنه رێمان له‌ناویان ده‌به‌ین. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دێنه سه‌رمان و دروستده‌كرین و پشتیوانی ده‌كرین له هه‌ر شوێنیكه‌وه بێت له‌ناوی ده‌به‌ین. هه‌ركه‌سێكیان له پشته‌وه بێت با ببیت هه‌ركاتێک مه‌ترسی روویتێكردین له‌ناوی ده‌به‌ین. سه‌ره‌تا هۆشداری ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر گوێ به هۆشدارییەکانمان نه‌ده‌ن له لانه‌كانیان ده‌یانێژین، له به‌رزاییه‌كانه‌وه دایانهێنینه خواره‌وه".