Sinan Uslu,Hemın Othman Mohammed
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "ته‌نها وڵاتێك كه دانوستانی ئه‌ندامێتی ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا كردووه و ئاسانكاری هه‌ڵگرتنی ڤیزای نه‌بووه توركیایه. پێموایه كه ئه‌ویش كه‌موكوڕی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه. چونكه ئه‌ورووپا كه هه‌ڵگرتنی ڤیزا له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ش په‌یڕه‌و ده‌كات كه هێشتا ده‌ستیان به دانوستان نه‌كردووه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌كی له‌ده‌ست بێت بۆ قورسكردنی له‌سه‌ر توركیا كه زیاتر له 40 ساڵه قۆناغی دانوستانی ئه‌ندامێتی ته‌واو به‌ڕێوه ده‌بات".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به پێی پێگه‌كه‌ی وڵاتیكه كه نه‌ك ته‌نها بۆ بالقان به‌ڵكو وڵاتێكه بۆ دڵنیایی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و گوتی:
"به تایبه‌تی ئه‌و جه‌نگ و پشێویه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزه‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌وه نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌ورووپا ئه‌وا گرنگترین هۆكاری توركیایه كه له‌م ناوچانه‌دا ئه‌و رووداوانه‌ی كۆنترۆڵكردووه و لێشاوی په‌نابه‌رانی راگرتووه. به‌ڵام گونجاو نییه كه بڵێین دۆستانی ئهورووپاییمان زۆر باش ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه".