reva haci
16 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری كرواتیادا، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له چه‌ند پێشهاتێكی ناوچه‌كه و جیهان كرد.
سه‌ره‌تا سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی برێكسیته‌وه گوتی : "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری برێكسیتدا، گفتوگۆكانمان بۆ رێگریكردن له زیانپێگه‌یشتن به په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌رده‌وام ده‌بێت هاوكات له‌گه‌ڵ موخاتیبهكانماندا له په‌یوه‌ندیداین سه‌باره‌ت به رێوشوێنی پاراستنی ئه‌و مافانه‌ی هاووڵاتیانمان كه له هاوبه‌شی توركیا-یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه".
له‌باره‌ی رێككه‌وتنی دایتۆنیشهوه سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "مه‌رجه چاوبخشێنرێته‌وه به رێككه‌وتنی دایتۆن-دا. له رابردووه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به‌م حاڵه‌یه‌وه ناتوانێت چاره‌سه‌ریی بۆ داهاتووی بۆسنه‌و هه‌رسك بكات".
ئه‌ردۆغان دووپاتی كرده‌وه كه له‌باره‌ی چاوخشاندنه‌وه به رێككه‌وتنی دایتۆندا ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاوێكی به‌هێزتر بنێن.
له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سووریاو پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه سه‌ركۆماری توركیا گوتی:
"پێداگریی تره‌مپ-م له پرسی كشانه‌وه‌دا بینی و بڕوام وایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه بێت، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی داعش ده‌بێت".
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی له منبج-ی سووریا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه هێرشه‌كه‌ی منبج په‌یوه‌ندیدار بێت به بڕیاریی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا.
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاری داعشیشه‌وه ئه‌ردۆغان گوتی "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش. چونكه ئێمه داعش له‌و خاكانه كۆتایی پێ ده‌هێنین".