Rauf Maltaş,Mustafa Güçlü,Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2019
ئورفا - AA
دوو ئافرەتی بەڕەگەز رووسی کە ناویان لەنێو لیستی سووری داواکراواندان لە کاتێکدا لەگەڵ منداڵەکانیان بەنیازبوون بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی تورکیا لە لایەن ئینتەرپۆلەوە لە شارۆچکەی ئاکچاکالە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش سەربە پارێزگای ئورفا دەستگیرکران.
دوای ئەوەی زانیاری دەگاتە یەکەکانی پاسەوانی سەر سنوور کە دوو ئافرەت لەگەڵ نۆ منداڵ هەوڵ دەدەن لەناو خاکی سووریاوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو خاکی تورکیاوە، تیمەکان دەستگیریان دەکەن.
گومانلێکراوەکان برانە فەرماندەیی جەندرمە بۆ ئەنجامدانی رێکارەکان و دواتر زانرا دوو ئافرەتەکە بەناوەکانی (ب.ئی ، ف،ب) بەڕەگەز رووسی ناویان لەنێو لیستی سووری داواکراوانی پۆلیسی ئینتەرپۆلدایە.
گومانلێکراوەکان لە گوفتارەکانیاندا ئاماژەیان بەوە داوە کە هاوسەرەکانیان لە سووریا مردوون و خۆیشیان بەنیازبوون لە رێگەی تورکیاوە بگەڕێنەوە رووسیا.
گومانلێکراوەکان دوای لێکۆڵینەوە، پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا و رەوانەی دادگا کران.