Halil Fidan,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
27 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2019
ئورفا - AA
شارۆچكەی خالفەتی سەربە پارێزگای ئورفا كە لە سایەی دەریاچەی بەنداوی بیرەجیكدا وەك شارێكی خاوەن كەناراو دەردەكەوێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا جموجۆڵی گەشتیاریی تیایدا دەستیپێكردووە.
شارۆچكەكە كە بەشێكی ژێر ئاوی بەنداوی بیرەجیك كەوتووە، بە خانووە بەردینە دێرینەكانی و جوانیی سروشتەكەی بەناوبانگە و بە "بەهەشتی شارەوە"ی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو ناودەبرێت.
شارۆچكەكە لە وەرزی گەشتوگوزاردا گەشتیاری ناوخۆ و دەرەوە رووی تێ دەكەن و بەتایبەتمەندییەكانی سەرنجیان بەلای خۆیدا رادەكێشێت.
ساڵی رابردوو ئەم شارۆچكەیە نزیكەی ٦٠٠ هەزار گەشتیار رووی تێ كردووە و چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ گەشتیارێكی زیاتریش بەلای خۆیدا رابكێشێت.
گەشتیاران بەزۆری بە بەلەم گوندی ساڤاشانی ژێرئاو كەوتوو دەگەڕێن كە بە شاری ژێرئاوكەوتوو ناودەبرێت.
بەشێكیشیان مزگەوتە ژێرئاوكەوتووەتە دەگەڕێن و تەماشای رووەكی "كاراگول" دەكەن كە تەنها لەو شارۆچكەیەدا دەڕوێت.
لەئێستاشدا بە هۆی هاتنی بەهارەوە و دەستپێكردنی وەرزی گەشتیارییەوە، جموجۆڵی بەرچاو بە شارۆچكەكەوە دەبینرێت و بەتایبەت لە كۆتایی هەفتەدا میوانخانە و بەلەمەكان بەرناكەون.
- "چاوه‌ڕوانی هاتنی گه‌شتیارانی بیانین"
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی قەزای خالفهتی، نیهاد ئۆزداڵ له‌باره‌ی گرنگی ناوچه‌كه‌وه له كه‌رتی گه‌شتیاریدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به هۆی چڕكردنه‌وه‌ی كاره‌كانیان و چالاكییه‌كانی "ساڵی گۆبه‌كلیته‌په" ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوانییه‌كانیان بۆ هاتنی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانی زیاتر بووه.
نیهاد ئۆزداڵ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خالفهتی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی عه‌نتاب و ئورفاوه و توانای میوانداریكردنی خه‌ڵكی ئه‌و دوو شاره‌ی هه‌یه گوتی: "وای ده‌بینین ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی زیاد بكات هه‌م بۆ گه‌شت و گه‌شت به به‌له‌م و وه‌رزشه‌كانی ژێرئاوی. ماوه‌یه‌ك به هۆی هه‌ندێك كێشه‌وه ژماره‌ی گه‌شتیاران رووی له كه‌می كرد. ساڵی رابردوو نزیكه‌ی ٦٠٠ كه‌س سه‌ردانی خالفهتی كرد، پێمانوایه ئه‌مساڵ به‌ئاسانی ژماره‌كه ده‌گاته یه‌ك ملیۆن كه‌س".
بریكاری شاره‌وانی بهقهییومداندراوی خالفهتی، شه‌ره‌ف ئاڵبایراك رایگه‌یاند "رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه (كه رۆژانی پشووی فه‌رمین له توركیا) پێشوازی له نزیكه‌ی پێنج هه‌زار گه‌شتیار ده‌كه‌ین. پێمانوایه له نیسان و ئایاردا ژماره‌ی گه‌شتیاران به‌رزده‌بێته‌وه. هیوادارین ئه‌و كار و چالاكی و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین گه‌شتیارانی بیانی بۆ ئێره كه‌مه‌ندكێش بكات".