Binali Aslan,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2019
كۆجائه‌لی - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له كۆجائه‌لی، سێ گومان‌لێكراو بیانی ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جه‌ندرمه‌ی پارێزگای كۆجائه‌لی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ به‌رگرتن له روودانی هه‌ر كرده‌یه‌ك پێش سه‌ری ساڵ، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامدا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، تیمه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆسه‌ر ئه‌و گومانلێكرانه ئه‌نجامدا كه گومانیان لێده‌كرا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا تیمه‌كان له ناوچه‌ی ئیلیمتهپهی شارۆچكه‌ی كۆرفهز، سێ گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد.