Mohammed Baqi Hussein
09 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- له پێنج ئۆپه‌راسیۆنی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیادا كه له چوار ناوچه‌ی جیاجیا به‌ڕێوه‌چوو، یەک تۆن و 100 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر، یەک تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌به‌رگیراوه و 70 كیلۆگرام بۆنزای ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له پێنج ئۆپه‌راسیۆنی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیادا كه له چوار ناوچه‌ی جیاجیا به‌ڕێوه‌چوو، یەک تۆن و 100 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر، یەک تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌به‌رگیراوه و 70 كیلۆگرام بۆنزای ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و نۆ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسانی ئاسایش وه‌رگیراون، تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی توركیا له پارێزگاكانی ئیستانبوڵ، ئیزمیر، دیاربه‌كر و قه‌یسه‌ری، پێنج ئۆپه‌راسیۆنی جیاجیایان ئه‌نجامداوه.
لهئۆپهراسیۆنهكاندا یەک تۆن و 100 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر، یەک تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ری له‌به‌رگیراوه (scanc) و 70 كیلۆگرام بۆنزای ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا و نۆ گومانلێكراویش ده‌ستگیركران.
به‌رپرسانی ئاسایش رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌مه زۆرترین بڕی (scanc)ه كه تا ئێستا له توركیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت و ده‌ركه‌وتووه له وڵاتانی ئه‌ورووپاوه هێنراوه‌ته ناو توركیا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌های ئه‌و بڕه ماده هۆشبه‌ره‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، به 21 ملیۆن لیره‌ی توركی ده‌خه‌مڵێنرێت.