Tanju Özkaya,Sefa Şahin
22 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانی‌دا لهکهژێر رۆشنایی ژماره‌یه‌ک زانیاریی هه‌واڵگریی له ناوچه‌کانی سینات-هه‌فتانین له‌باکووری عێراق بۆ سه‌ر په‌که‌که ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 4 چه‌کداری رێکخراوه‌که کوژراون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه، زانیاریی هه‌واڵگریی سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌کانی سینات-هه‌فتانین له‌باکووری عێراق ده‌ستکه‌وتوون. له‌دوای ده‌ستکه‌وتنی زانیارییه‌کانیش فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانیه‌کانی تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکیان بۆ سه‌ر ناوچه‌که ئه‌نجامداوه. له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌شدا به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان 4 چه‌کداری په‌که‌که کوژراون.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌هه‌مان ئۆپه‌راسیۆندا سه‌کۆیه‌کی چه‌ک، پێگه‌یه‌کی خۆحه‌شاردان و مانه‌وه و ئامانجێکی جووڵاو بۆردومان کراون و له‌ناوبراون.
دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش فڕۆکه‌کان بێ هیچ کێشه‌یه‌ک گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنکه ئاسمانییه‌کانیان.