Sıtkı Yıldız,Mustafa Yılmaz
29 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2025
یالۆڤا - AA
ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای یالۆڤا باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەردەوامە.
بە پێی ئەو زانیارییەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ماڵێک لە گوندی ئەلمالێک کە شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش'ی تێدا بووە، ئەنجام داوە.
لە ئاکامی پێکدادانێکی چەکداریدا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکە، ٧ پۆلیس بریندار بوون.
هێزەکانی تایبەتی پۆلیسی بۆرسا'ش یارمەتیدەری ئۆپەراسیۆن بوون و گرتنەبەری ڕێکاری ئەمنی تایبەت لە ناوچەکە بەردەوامە.
زانیاری ئەوەش درا کە دۆخی تەندروستی ئەو پۆلیسانەی کە بریندار بوون و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە، باشە.