Mazın Asad
09 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند ئەمڕۆ بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات بە ھەڵە بۆمبیان ئاراستەی باڵەخانەیەک کرد و بەھۆیەوە سێ سەربازی تورکیا شەھید بوون و ١١ی دیکەش برنیدار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٨:٤٠ی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان بۆ سەر پێگەکانی داعش لە شارۆچکەی ئەلباب، بەھەڵە بۆمبیان ئاراستەی باڵەخانەیەک کردووە کە سەربازانی تورکیا لێبووە و بەھۆیەوە سێ سەربازی تورکیا شەھید بوون و ١١ی دیکەش برنیدار بوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بریندارەکان دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە و ھاتووە "بەرپرسانی فێدراسیۆنی رووسیا لەوبارەیەوە ئاماژەیان بەوە دا کە رووداوەکە بەھەڵە روویداوە و خەمباری و پرسەنامەی خۆیان لەوبارەیەوە راگەیاند. لێکۆڵینەوە دەربارەی رووداوەکە لە لایەن ھەردوولاوە درێژەی ھەیە. ھاوکات لەبارەی رووداوەکەوە سەرۆکی رووسیا بەڕێز ڤلادیمیر پوتین خەمباری خۆی بە سەرکۆمار بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان راگەیاندووە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردووە".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە "رووداوەکە ئێمەی زۆر خەمبار کرد. رەحمەت بۆ شەھیدەکانمان دەنێرین و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی شەھیدەکان و سوپای تورکیا و گەلی تورکیا دەکەین و ھیوای بەپەلە چاکبوونەوەش بۆ ھاوڕێیە بریندارە پاڵەوانەکانمان دەخوازین".